برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

21:30 - 18 سەرماوەز 2723

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد سلێمانی" و "حەمزە سلێمانی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەم دوو کۆڵبەرە پاش برینداربوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

دۆخی گشتیی ئەم دوو کۆڵبەرە جێگیر ڕاگەیەندراوە.