حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

21:23 - 18 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "عەلی شاهین نژاد"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "پێسان"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "سۆلەت توسەن"، کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "قشڵاق تەرزیلوو"ی ورمێ و "جانعەلی نەدیمی"، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "پیرانجخ" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم سێ زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسیدارەدرانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرابوو.

ئەم سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوون.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم سێ زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.