ئەبووبەکر ئیراندووست لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

21:18 - 18 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر (شەماڵ) ئیراندوست"، خەڵکی شنۆ، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کورستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەسبەسەرکرانی پێشووی مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، ئەبووبەکر ئیراندووست بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوو.