بانه؛ مێهدی نەورۆزی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

21:13 - 18 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ١١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهدی نەورۆزی"، خەڵکی بانە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. 

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەعفەری"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتیدەربڕینی ناوبراو بە حوکمەکەی، ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

مێهدی نەورۆزی، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرابوو.