کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری پاوە بریندار کرا

18:40 - 18 سەرماوەز 2723

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا،  کۆلبەرێک بە ناوی “کەیهان ئەمینی“ خەڵکی پاوە،  بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و قاچیان بریندار کردووە .

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە کراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا شەوی هەینی ١٧ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “فەرهاد سلێمانی” و “حەمزە سلێمانی“ خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنوری نەوسوود بریندار کران.