شنۆ؛ خۆشناو عەینی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

20:37 - 10 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خۆشناو عەینی"، خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانی زیندانی ئەم شارە کرا.

ئەم هاووڵاتییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شنۆوە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهدی ڕەزایی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

خۆشناو عەینی، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.