پیرۆت تابناک بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

11:47 - 10 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، پیرۆت تابناک، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.

ئەم هاووڵاتییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شنۆوە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهدی ڕەزایی" بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١، پیرۆت تابناک بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.