کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

22:59 - 9 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد سادقی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە ٣٢ ساڵەیە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "قەباغلوو"، سەر بە شاری سەقز، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.