بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حوسێن مەحموودپوور لە زیندانی نەغەدە

10:13 - 13 خەزەڵوەر 2723

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن محەممەدپوور"، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی نەغەدەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و بە بێ مافی ئازادیی کاتی لە زیندانی نەغەدەیە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حوسێن مەحموودپوور، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.