دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کران
                    
                    14:45 - 3 سەرماوەز 2723
                
            
            شەوی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەدیب ڕەنجبەری"، خەڵکی سەقز و "فەرزاد عەزیزی"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە و فەرزاد عەزیزی لە مەودای نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی کراوتە ئامانج و پشت و نێوقەدی بریندار بووە.
فەرزاد عەزیزی، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "شوهەدا"ی تەورێز کراوە.