بانە؛ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کران

14:31 - 3 سەرماوەز 2723

شەوی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "پژمان ڕەمەزانی"، خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە و بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی، پشت و دەستی بەتوندی بریندار بووە.

هەروەها شەوی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "پەرویز قادری"، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کرابوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.