دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەغەدە
01:35 - 2 سەرماوەز 2723
ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەلام (شاهین) ئازەری"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی سەلام ئازەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلام ئازەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.