حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانیی خەڵکی کرماشان و هەرسین لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

23:46 - 1 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەد ئەندیشکووه"، کوڕی خوداداد، خەڵکی کرماشان و "موسلم جەمشیدی"، کوڕی عەلی جەعفەر، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، ئەم دوو زیندانییە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحساری کەرەج کران.

ئەم دوو زیندانییە، لە دوو دۆسییەی جیاوازدا و چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر کرا و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.