دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

01:02 - 1 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "کۆمار نەبی"، کوڕی شێرکۆ خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کۆمار نەبی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "هێدی یووسفی ئەقدەم" و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "فەرزین نەبی"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.