پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:59 - 1 سەرماوەز 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "هێدی یووسفی ئەقدەم"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کرد.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هێدی یووسفی ئەقدەم، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "فەرزین نەبی"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.