بانگهێشتی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان
00:56 - 1 سەرماوەز 2723
مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینیی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.
ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە پێی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەداندا ئامادە بێت.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوە، مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، بە تۆمەتی "تێکدانی بیروڕای گشتی"، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.
ئەم مامۆستا ئایینییە ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی خاکەلێوە بەمەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری بۆ دووهەمین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرابوو.