زیندانی ورمێ؛ شاهۆ بەرهەم لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش زیاتر لە ساڵێک دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:55 - 12 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی خەزەڵوەر، شاهۆ بەرهەم، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕێ عیسا، خەڵکی شنۆ، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش زیاتر لە یەک ساڵ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

شاهۆ بەرهەم، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.