بۆکان؛ مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی دەسبەسەر کرایەوە

16:01 - 28 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی هەینیی گوندی "قازڵیان"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، مامۆستا حەسەن خزرلەکی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ئازاد کرا.

شەوی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.