برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

18:40 - 24 خەزەڵوەر 2723

شەوی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد جەماڵی فەر"، خەڵکی کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە و گرووپێک لە کۆڵبەران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یادگار ڕەحیمی"، کوڕی سەعید خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە کوژرا.

هەر لەم پێوەندییەدا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئاروین محەممەدی، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی سنە، ئیمان (پاشناو ناڕوون)، تەمەن ١٧ ساڵ، حەسەن (پاشناو ناڕوون)، تەمەن  ٢٠ ساڵ، شاهۆ (پاشناو ناڕوون)، تەمەن ٢١ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.