حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا

18:32 - 24 خەزەڵوەر 2723

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، زیندانییەک بە ناوی "ئارمان بابازادە عەیان"، کوڕی بەهرام، خەڵکی گوندی "عەیان"، سەر بە بەشی ناوەندیی سەڵماس لە زیندانی ئەم شارە لە سێدارە درا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "قەتڵ"، دەسبەسەر و دواتریش لالایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.