زیندانی نەغەده؛ سۆران مەحموودی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

01:35 - 23 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران مەحموودی"، کوڕی خالید و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

سۆران مەحموودی، سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتیی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.