کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا

23:36 - 22 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئێحسان ئیسماعیلزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یوونس قادری"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کرا.