لەسێدارەدرانی دوو زیندانی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان

23:30 - 22 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەلیڕەزا پەرتەوی"، خەڵکی شاری سونقوڕ، سەر بە کرماشان لە زیندانی دێزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەمە دووەمین کەسە کە لەم ڕۆژەدا و لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

ئەم زیندانییە، پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

عەلیڕەزا پەرتەوی، خەڵکی گوندی "تازاوا"ی شاری سونقوڕە.

تاکوو ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "فەرهاد ئاقایی"، خەڵکی گوندی "بەوراوا"، سەر بە ڕوانسەر لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.