بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا

00:47 - 22 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یوونس قادری"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگارکردەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لاقی بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.

هەر لەم پێوەندیییەدا، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "نەریمان ساعدی" خەڵکی گوندی "دوەیسە"ی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، بریندار کرا.