برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

00:44 - 22 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەریمان ساعدی"، خەڵکی گوندی "دوەیسە"، سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە چەکی ساچمەیی، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، باسک و نێوقەدی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.