سنە؛ سامان محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
00:25 - 20 خەزەڵوەر 2723
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ئەم چالاکە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە کرابوو.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سامان محەممەدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.