بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

00:38 - 19 خەزەڵوەر 2723

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی یەدوڵڵا نادری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵەیە، تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: یەدوڵڵا نادری ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و یەک مانگ پێش ئێستا، بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕاوەتەوە ئێران.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: یەدوڵڵا نادری، پاش گەڕانەوە بۆ ئێران خۆی ڕادەستی ئیتلاعاتی مەریوان کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و سەبارەت بە چارەنووسیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.