سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

10:02 - 18 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان ئیسماعیلپوور"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەو سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد ستارپەنا"، کوڕی مەحموود و ئامێنە، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، کوژرا.