حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا

17:19 - 17 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "فەرهاد ئاقایی"، خەڵکی گوندی "بەوراوا"، سەر بە شاری ڕوانسەر لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم زیندانییە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥، بە مەبەستی دزینی زێر و شتی گرانبەها، برازایەکی خۆی کوشتووە و دەسبەسەر کراوە؛ پاشان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کراوە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.