کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە، بریندار بوو

13:49 - 17 خەزەڵوەر 2723

شەوی دووشەممە، ١٥ی خەزەڵوەر، سەمیع خەلیلی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و پاش کردنە ئامانجی، لێیان داوە.

ئەم کۆڵبەرە، لەم ڕووداوەدا، سینگ و لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.