شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران

10:13 - 17 خەزەڵوەر 2723

شەوی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شەش کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.

ئەم کۆڵبەرانە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، کراونەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و دواتریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.

کوردپا بۆ دەسخستنی وردەکاریی زیاتر وەکوو ڕوونبوونەوەی شوناس و دۆخی ئەم کۆڵبەرانە، بەدواداچوونی زیاتر دەکات.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، ٨ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.