بۆناب؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

10:13 - 16 خەزەڵوەر 2723

١٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسین پایە"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی بۆناب تێدەپەڕێ، بەڵام سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری بۆنابدا ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و تاکوو ئێستاش بەداواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئگااداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ ئاکام بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: حوسێن پایە، تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.