برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری مەریوان

10:47 - 15 خەزەڵوەر 2723

شەوی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "پەیام ڕەزایی"، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی "پێڵە"ی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارستانە، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ساوجیی مەریوان، بەهۆی کەوتنە سەر مین، تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادیشی کرد: ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، لاقێکی لەدەست داوە.

پەیام ڕەزایی بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراوە.