جوانڕۆ؛ دەسبەسەرکرانی بەرزان بازانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:29 - 15 خەزەڵوەر 2723

شەوی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر، بەرزان بازانی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەرزان بازانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.