هاووڵاتییەکی کورد، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا

10:19 - 14 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان مەحموودنژاد"، خەڵکی سەقز، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، لە پێوەندییەکی تلفۆنیی کورتدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ئیتلاعاتی سنەیە.

ڕەحمان مەحموودنژاد، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "شیوەتووی"ی سەقزە؛ ناوبراو خێزاندارە و کاری ورزێڕی دەکات.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشتکران و دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.