مەریوان؛ زانا پەروانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
23:13 - 13 خەزەڵوەر 2723
ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، زانا پەروانە، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، پاش دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەڵاوێژی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی زانا پەروانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.