برینداربوونی ٥ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەقز

23:09 - 13 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، ٥ کۆڵبەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی سەقز، بریندار کران.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی دوو کەس لەم کۆڵبەرانەی "سیامەک سوهرابی و کەیوان کەریمیان"، ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت سەرەتا ئەم ٥ کۆڵبەرەیان دەسبەسەر کردوون و دواتر کەلوپەلەکەشیان بردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش دەسبەسەرکردن و دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی ئەم کۆڵبەرانەدا، لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم ٥ کۆڵبەرە پاش برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.