بانە؛ کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا

10:07 - 9 سەرماوەز 2723

شەوی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "پێدرام ڕەحیمی" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ئەژنۆی بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی بریندار بووە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، مێرمنداڵێکی دیکە بە ناوی "ئارمان قاسمی"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، پشت و لاق و دەموچاوی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرا.