دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی کیانووش چراغی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

15:41 - 12 رەزبەر 2723

شەوی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەر، کیانووش چراغی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم هاووڵاتییە، پێشتر فەرمانبەری تەئمین ئێجتماعی لە دێهلۆڕان بووە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەریش لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ ئازاد کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کیانووش چراغی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.