سەمیع ڕەسووڵی پاش ٨ مانگ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

00:37 - 5 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، سەمیع ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، پاش ٨ مانگ و ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە بە توندوتیژییەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

سەمیع ڕەسووڵی پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.