ڕاگواستنی حوسێن بۆرەکە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

16:48 - 4 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، حوسێن بۆرەکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"، سەر بە شاری پیرانشار، لە زیندانی نەغەدەوە بۆ گرتگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

ناوەڕاستەکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، حوسێن بۆرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەر، دوو ڕۆژ پاش ئازادکران، بانگهێشتی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کرا و سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە و بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرایەوە.

تاکو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.