بۆکان؛ کچێکی لاو بە هۆی"کیشەی بنەماڵەیی"یەوە خۆی سووتاند

10:20 - 4 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، کچێکی لاو بە ناوی "سیما عەباسی"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان، پاش ١١ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تەورێز، بە هۆی قووڵبوونی برینەکانی لە دوای خۆسووتاندن، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش هەوڵی خۆسووتاندن بە هۆی "کێشەی بنەماڵەیی"یەوە، تووشی سووتانی ٧٠ لەسەدی لە جۆری دەرەجە ٤ بووە و بە هۆی قووڵیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەورێز ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سیما عەباسی ٨ مانگ پێش، ڕێوڕەسمی دەزگیرانداریی هەبووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، تەرمی ئەم کچە لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.