یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کرا

19:08 - 3 خەزەڵوەر 2723

یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە ٤ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

کۆبوونەوەی داداگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشان بەڕێوە چووە و ئەم حوکمە ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی شەممە، ٧ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم چالاکە ژینگەپارێزییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەسبەسەر کردووە و بۆ گرتنگەیەک لە مەیدانی نەوتی کرماشان ڕایانگواستووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکرانی ئەم چالاکە کوردە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە پاش ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.