بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

00:59 - 3 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موحسن عەبدوڵڵاهی"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "کانی بەرد"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە دڵی، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بۆ دڵی، لە سنووری "کێلێ"، گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: موحسن عەبدوڵڵاهی لە کاتی کۆڵبەریدا کراوەتە ئامانجی تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانەوە ڕەوانەی گوندی "کەوپێچی خواروو" کراوە و لە گۆڕستانی ئەو گوندە بە خاک سپێردراوە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.