حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی خۆی جێبەجێ کرا

00:56 - 3 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سیشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەلف_م"، لە زیندانی خۆی، جێبەجێ کراوە.

سەرۆکی دادگوستەریی ورمێ ئەم هەواڵەی بە میدیا حکوومەتییەکان ڕاگەیاند و وتی: "حوکمی ئەلف_م  کە تاوانی کوشتنی بەئەنقەستی بە چەکی گەرم لە شاری خۆی ئەنجام داوە، پاش تێپەڕکردنی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن لە دادگوستەریی گشتی و ئینقلابی خۆی و دەرچوونی حوکمی مەحکوومکرانەکەی لە دادگای کەیفەری یەک و پشتڕاستکردنەوەی ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای وڵاتدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢ی خەزەڵوەر لە زیندانی خۆی، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە لە ساڵی ١٣٩٣دا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو.