مەریوان؛ مادح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
16:13 - 1 خەزەڵوەر 2723
ڕۆژی دووشەممە، یەکی خەزەڵوەر، مادح خۆشنەواز، ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کرا.
مادح خۆشنەواز، شەوی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "نەچێ"، سەر بە شاری مەریوان، دەسبەسەر کرابوو.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مادح خۆشنەواز زانیارییەک دەست نەکەوتووە.