برینداربوونی سێ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

16:09 - 1 خەزەڵوەر 2723

شەوی یەکشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، سێ کۆڵبەری خەڵكی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، تەقەیان لەم سێ کۆڵبەرە کردووە کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە، سەر، نێوقەد ئەژنۆ و لاقیان بریندار بووە.

دۆخی گشتیی ئەم سێ کۆڵبەرە، جێگیر ڕاگەیەندراوە.

وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناسی ئەم سێ کۆڵبەرە، لەلایەن کوردپاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.