مەریوان؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

19:56 - 26 رەزبەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرید وەتەنی ‌ڕەسووڵ"، کوڕی محەممەد، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنوری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پیسوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لە سنووری "دەرەوەران"ی مەریوان، تەقەی لێ کراوە.

فەرید وەتەنی ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی "نشکاش"ی مەریوان، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "گۆشخانی"، سەر بە شاری سەوڵاوا، لە نزیک گوندی "هەنجیران" لە سنوری مەریوان، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، کرایە ئامانجی تەقەی هێزەکانی حکوومەت و ئەنیشکی دەسی چەپی بەتوندی بریندار بوو.