ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:00 - 26 رەزبەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم چالاکی ژینگەپارێزییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و پاش ئازادکران لەلایەن خەڵک و چالاکانی مەدەنیی سەقزەوە پێشوازیی لێ کرا.

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، ئازاد ئەمینی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.

ئازاد ئەمینی ئەندامی ئەنجومەنی "هیوازی زانست" و ئەنجومەنی ژینگەپاریزیی "ژیان سەوز"ی سەقزە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد ئەمینی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.