سنە؛ ئەرسەلان دیوارگەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:11 - 25 رەزبەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، ئەرسەلان دیوارگەر، هاووڵاتیی دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، ئەرسەلان دیوارگەر، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە.

ئەرسەلان دیوارگەر ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ١١٤٠١، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.